زیادبوونی سزای لەسێدارەدان لە ئێران بە رێژەی 75%

هەولێر – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ پێنجشەممە، دوو رێکخراوی مافی مرۆڤ ئاشکرایان کرد کە رێژەی سزای لەسێدارەدان کە لە ساڵی ٢٠٢٢ لە ئێران بەڕێوەچووە، بە بەراورد بە ساڵی پێشوو بە ڕێژەی 75% زیادی کردووە، ئەمەش بۆ مەبەستی چاوترساندنی خۆپیشاندەران و ناڕەزایەتیەکانە لە پاشخانی شەهیدکردنی(ژینا ئەمینیلە )، مانگی ئەیلولی ساڵی رابردوودا لە کۆماری ئیسلامی.

ئامارە نوێیە شۆکهێنەرەکان دەریدەخەن کە ئێران لە ساڵی 2022دا بە بەراورد بە ساڵی پێشوو، لەسێدارەدان بە ڕێژەی 75% زیادی کردووە، بەپێی ڕاپۆرتێکی هاوبەشی رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران کە بنکەکەی لە نەرویجە و رێکخراوی دژە بە لەسێدارەدان ECPM کە بنکەکەی لە پاریسە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، لە ساڵی رابردوودا لانیکەم 582 حاڵەتی لەسێدارەدان لە ئێراندا هەبووە، کە بەرزترین رێژەیە لە ساڵی 2015ەوە.

هەروەها ئەم راپۆرتە تیشک دەخاتە سەر پرسی سزای لەسێدارەدان لە ئێران، لە گەرمەی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی گەورەی نەتەوەیی کە دوای کوشتنی ژینا ئەمینی لە دەستبەسەرخانەیەکی پۆلیس لە 16ی ئەیلولی 2022دا، کەوا وەڵامدانەوەی نێودەوڵەتی لێکەوتەوە.

خۆپیشاندانە گەورەکان ڕێگر نەبوون لە دەرکردنی حوکمی لەسێدارەدان بەرامبەر زۆرێک لە خۆپیشاندەران.

سزای لەسێدارەدان جارێکی دیکە وەک ئامرازێکی “تۆقاندن و سەرکوتکردن لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە بۆ پاراستنی سەقامگیریی دەسەڵاتەکەی” بەکاردەهێنرێت، بەپێی ڕاپۆرتی مافی مرۆڤ.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: هۆزان زوبەیر