هەولێر – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوبەرایەتی كهلتور و مۆزەخانەی سریانی سەر بە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، یەکەم رۆژی فێستیڤاڵی كهلتوری سریانی لە ناحیەی عەینکاوە لە شاری هەولێر دەستپێکرد، کە له فێستیڤاڵهكهدا ژمارهیك بهرپرس و پیاوانی ئاینی ئامادهبوون.
فێستیڤاڵەکان چالاکی جۆراوجۆر لەخۆدەگرن بۆ ئەو بەشداربووانەی کە کاری دەستی و کارە هونەریەکانیان نمایش دەکەن، مەبەست لەمجۆرە ڤیستیڤاڵانە ئاشناكردنی سەردانکەرانە بە شارستانیەتی سریانی و بابلی و ئاشووری.
لە فێستیڤاڵەکەدا خواردنی كهلهپووری ئەرمەنی و ئاشووری-بابلی پێشكهش به میوانان كران، لەوانە “خەسمە، کەبتانە، کیشکی” و خواردنە جۆراوجۆرەکانی دیکە.
ئەمساڵ کۆمەڵێک سەماکاری بیانی سەردانی فێستیڤاڵەکەیان كردبوو، وهك گروپی سەمای فۆلکلۆری “عەشار” لە رووسیاوە، گروپی فلكلۆری “بەرمایە” لە سوریا، گروپی “ئاتۆر” لە ئەرمینیا، بە هاوبەشی لەگەڵ تیپی فۆلکلۆری سریانی لە عەینکاوا نمایشی خۆیان پێشكهشكرد.
فێستیڤاڵی فۆلکلۆری سریانی دەرفەتێکە بۆ ئاشنابوون به شارستانیەتە میزۆپۆتامیاكان و زیندووکردنەوە و پاراستن و پێشخستنی ئهو شارستانییهته، بە وەبیرهێنانەوەی گۆرانییە فلكلۆری كۆن و سەمای و جل و بەرگی نەریتی سریانی.