نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئيتاڵيا کۆبووەوە
هەولێر – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لۆرێنزۆ فۆنتانا، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئيتاڵيا کۆبووەوە. سەرۆکایەتیی هەرێمی کورستان لە راگەیێندراوێکدا گوتی، لە کۆبوونەوەکەدا باسیان لە په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ ئيتاڵيا و دۆخى سياسيى عێراق و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه کردووە و بيروڕايان گۆڕيوەتەوە.
بە گوێرەی راگەێنراوەکە، نێچیرڤان بارزانی وێڕاى ده‌ربڕينى “سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستان” بۆ پشتگيرى و هاوكاريى سه‌ربازى و سياسيى ئيتاڵيا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، خواستى په‌ره‌پێدان و پته‌وكردنى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانى له هه‌موو بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ ئەو وڵاتە دووپاتكردوەتەوە.
لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، سەرۆکی پەرلەمانی ئیتاڵیا “جه‌ختى له گرنگيدانى وڵاته‌كه‌ى به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، هه‌روه‌ها به پێزانينه‌وه باسى له رۆڵى پێشمه‌رگه له تێكشاندنى داعشدا و حه‌واندنه‌وه و پاراستنى ئاواره‌كان به‌تايبه‌تى ئاواره مه‌سيحييه‌كان كرد. له‌مباره‌يه‌وه گوتى: گه‌لى كوردستان ده‌بێ شانازى به خۆيه‌وه بكات.”