دەربارەی پێکدادانی هێزەکانیان و حکومەتی سوریا.. “هەسەدە” راگەێنراوێکی بڵاوکردەوە

دێرەزوور– نۆرس پرێس

ئەمڕۆ پێنجشەممە، هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” سەرنجێکی لەسەر رووداوی پێکدادانەکە بڵاوکردەوە کە لە کاتێکی پێشتری ئەمڕۆدا لەنێوان ئەندامەکانیان و هێزەکانی حکومەتی سوریادا لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی گوندەواری دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سوریا، روویدا.

لە شەوی چوارشەممەوە و تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ، شەڕ و پێکدادان لە نێوان خاڵە سەربازییەکانی “هەسەدە” کە لە هێڵی جیاکەرە لەگەڵ پێگەکانی هێزەکانی حکومەتی سوریادا جێگیرکراون، لە نزیک شارۆچکەی ئەلتابیە لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور/ جەزیرە سەریهەڵدا.

هەسەدە لە بەیاننامەکەیدا کە لە ماڵپەڕەکەیدا بڵاویکردووەتەوە، رایگەیاند، “هێزەکانمان بەدواداچوون بۆ هۆکار و پاڵنەرەکانی پێکدادانێکی تاکەکەسی دەکەن کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەنێوان شەڕڤانێکی هێزەکانی خزمەتی بەرگری خۆسەری ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا و ئەندامانی هێزەکانی حکومەتی دیمەشق لە گوندی “حەتلە” لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور”.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، لە پێکدادانەکەدا شەڕڤانێکی بەرگری خۆسەری و ئەندامێکی هێزەکانی لایەنی بەرامبەر گیانیان لەدەستداوە، دۆخەکە وەکو جاران لە ناوچەکەدا ئاسایی دەبێتەوە.

دوای تێکهەڵچوونەکە، سەرچاوەیەکی سەربازی لە “هەسەدە”ەوە رایگەیاند، هەریەک لە “هەسەدە” و حکومەتی سوریا، هێزی سەربازیی گەورەیان هێناوەتە ناوچەی پێکدادانەکە.

میلیشیای “فەیلەقی پێنجەم” کە لەلایەن رووسیاوە پاڵپشتی دەکرێت، شارۆچکەی “ئەلتابییە” لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی دێرەزوور کۆنترۆڵ دەکەن، جگە لە شەش شارۆچکەی دراوسێشی.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: سەعد یازچی