کوژراو و بریندار هەیە لە پێکدادانێکی نێوان هەسەدە و هێزەکانی حکومەت
دێرەزۆر – نۆرس پرێس
ئەندامێکی هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” بریندار بوو، هەروەها دوو ئەندامی هێزەکانی حکومەت کوژران و سێ کەسی دیکەش برینداربوون، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 13ی نیسانی 2023، لە ئەنجامی پێکدادانێکی دوولایەنە لە خاڵەکانی بەرکەوتنی “هەسەدە” و هێزەکانی حکومەت لە گوندەکانی رۆژهەڵاتی دێرەزۆر.
سەرچاوەیەکی سەربازیی لە “هەسەدە” لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر ڕایگەیاند، شەوی چوارشەممە پێکدادانی توندوتیژ ڕوویداوە و تاوەکو بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە پچڕ پچڕ بەردەوام بووە، پێکدادانەکە لەنێوان خاڵە سەربازییەکانی “هەسەدە” لەگەڵ خاڵەکانی هێزەکانی حکومەت، نزیک شارۆچکەی التابیە لە گوندەکانی دێرەزۆر روویدا.
لە ئەنجامی پێکدادانەکاندا ئەندامێکی هەسەدە بریندار بوو و دوو ئەندامی فەیلەقی پێنجیش کە لەلایەن ڕووسیا پاڵپشتی دەکرێت و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، هەریەکە لە هەسەدە و هێزەکانی حکومەت هێزی سەربازیی گەورەیان هێناوەتە ناوچەی پێکدادانەکە.
ئاماژەی بەوەشکرد، تاوەکو ئێستاش پێکدادانەکان بەشێوەیەکی پچڕپچڕ بەردەوامی هەیە.
میلیشیای فەیلەقی پێنجەم کە لەلایەن ڕووسیا پاڵپشتی دەکرێت، شارۆچکەی ئەلتەبیە سەربە جەزیرە لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر کۆنترۆڵ دەکات، جگە لە شەش شارۆچکەی دراوسێی دیکەش.