ئۆپۆزسیۆنی سوریا دژایەتی خۆی لە بەرامبەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ دیمەشق راگەیاند
ئیدلب – نۆرس پرێس
بەدر جامووس، سەرۆکی دەستەی دانوستانەکان ئۆپۆزسیۆنی سوریا ڕایگەیاند، دەستەکە “ئاساییکردنەوەی بێبەرامبەر” لەگەڵ حکومەتی دیمەشق ڕەتدەکاتەوە و داوا لە وڵاتانی عەرەبی دەکات “فشاری زیاتر لەسەر دیمەشق دروست بکەن”.
لەماوەی ڕابردوودا دەرگای دیمەشق بە ڕووی بەشێک لە وڵاتانی عەرەبیدا کراوەیە، هەروەها جوڵەیەکی عەرەبی بەرامبەری بەخۆیەوە بینی، کە دوایینیان کردنەوەی باڵیۆزخانەی سوریا بوو لە تونس، هەروەها کردنەوەی کونسوڵخانەکانی لەگەڵ سعودیە و سەردانەکەی فەیسەڵ میقداد، وەزیری دەرەوەی سوریا بۆ ئەو وڵاتە.
جامووس ئاماژەی بەوەشکرد، “ئاساییکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕژێمی سوریا لە گەرانەوەی بۆ نێو کۆمکاری عەرەبی بەبێ پابەندبوون بە چارەسەری سیاسی، جێبەجێنەکردنی بڕیارنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەتایبەتی پرۆژە بریاری 2254ی جنێڤ و دەستپێکردنەوەی پرۆسەیەکی سیاسی جددی ئەویش بەپێی میکانیزمێکی کاتیی دیاریکراو، گڵۆپی سەوز بۆ ڕژێم پێدەکات تاوەکو خۆی لە داواکارییە نێودەولەتیەکان بدزێتەوە”.
سەرۆکی لیژنەی دانوستانەکان ئاماژەی بەوەدا کە “ئاساییکردنەوەی بێبمەرابەر” دژی بەرژەوەندی گەلی سوریایە و سەقامگیری بەدەست ناهێنێت، هەروەها دبێتە هۆکاری زیادبوونی کۆجبەری لە نێو سوریەکان، چۆنکە ئەو کاتە هیچ ئومێدێک بۆ گۆڕانکاریی ئاشتیانە نامێنێت”.