
ئەمریکا: هێزەکانمان حوزەیفەی یەمەنی لە سوریا دەستگیرکرد
ژووری هەواڵ – نۆرس پرێس
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا رایگەیاند، لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنێکی ئەمنی هێزەکانی ئەمریکادا، سەرکردەیەکی داعشیان لە سوریا دەستگیرکردووە.
ڕۆژی چوارشەممە، 12ی نیسانی 2023، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، “هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا لە درەنگانی شەوی 12 نیسان ئۆپراسیۆنێکی ئاسمانیدا لە رێگەی هەلیکۆپتەرەکانیانەوە لە ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامداوە”.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بەرپرسی ئەنجامدانی ئاسایکردنەوەی کارەکانی داعش بە ناوی حوزەیفە یەمەنی و دوو لە پاسەوانەکانی دەستگیرکراون، هێزەکانی ئەمریکا دەلێن، لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا هیچ کوژراو و بریندارێک لەنێو هاوڵاتیانی مەدەنیدا نەبووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەستگیرکردنی یەمەنی و هاوکارەکانی دەبێتە هۆی تێکچوونی توانای ڕێکخراوەکە لەبەرانبەر ئەنجامدانی هێرشەکانیان.
لە لایەن خۆیەوە، جۆ بوچینۆ، گوتەبێژی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا گوتی: “ئۆپراسیۆنەکانی دژ بە داعش بۆ ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە زۆر گرنگن، چونکە داعش لە هەڕەشەکانی بۆ سەر ناوچەکە بەردەوامە.
جۆ بوچینۆ ئاماژەی بەوەکرد کە داعش هێشتا توانای ئەنجامدانی هێرشەکان له عێراق و سوریا هەیە، هەروەها خواستی هەیە هنەدێک هێرش لە دەرەوی رۆژهەڵاتی ناوەراست ئەنجامبدات، لە رووی ئایدۆلۆژیشەوە هێشتا هەرەشەیە بۆ سەر ناوچەکە.
لە باکور و خۆرهەڵاتی سوریا، ژمارەیەک بنکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی “داعش” هەن کە بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی سوریا دیموکرات (هەسەدە) ئۆپەراسیۆنی هاوبەش ئەنجامدەدەن، بەڵام زۆر جار ئێران و میلیشیاکانی لە رێگەی موشەک و درۆنەکانەوە هێرش دەکەنە سەر بنکەکانی هاوپەیمانان.
داوی هێرشەکەی هەفتەی رابردوو ، کاتێک بنکەیەکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە کێڵگەی کۆنیکۆ لە ڕۆژهەڵاتی سوریا لە پارێزگای دێرەزۆر بە سێ مووشەک کرایە ئامانج.