سەروکی هەرێمی کوردستان گەیشتە روما

هەولێر – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ چوارشەممە نێچیرڤان بارزانی سەروکی هەرێمی کوردستان بە سەرەدانێکی فەرمی گەیشتە رومای پایتەختی ئیتالیا.

له‌ میانەی سه‌ردانه‌كه‌یدا، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سبه‌ی پێنجشه‌ممه له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ قە‌داسە‌تی پاپای ڤاتیكان و سە‌رۆك وە‌زیرانی ئیتالیا و بە‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ کۆده‌بێته‌وه‌.

بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌کان و فراوانکردنی بواره‌کانی هاریکاریی هاوبه‌ش و چه‌ند پرسێکی جێی بایه‌خی هه‌ردوولا، بابه‌تی دیدار و کۆبوونه‌وه‌کانی نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ قه‌داسه‌تی پاپا و سه‌رۆک وه‌زیران مێلۆنی ده‌بێت.

سەروکی هەرێمی کوردستان لە ئیتاڵیا ژمارەیەک کۆبونەوە لەسەر ئاستی بالا ئەنجام دەدات و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیتالیا تاوتوێ دەکات.

ئیتالیا هاوبەشێکی سەرەکییە لە گەل هەرێمی کوردستان 900 سەربازی لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا هەیە و مەشق و راهێنان بە هێزەکانی پئشمەرگەی هەرێمی کوردستان دەکات، و لە ناو هاوپەیمانی ناتوش رولێکی کاریگەری هەیە.

وڵاتی ئیتاڵیا چەندین پروژەی ئاوادانکردنەوەی لە هەرێمی کوردستاندا ئەنجامداوە، لە دوای ساڵی 2003 پەیوەندیەکی بە هێزی لە گەل هەرێمی کوردستاندا هەیە.

جێی باسە لە مانگی دیسەمبەری رابردوودا جورجیا میلۆنی سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا سەرەدانی هەرێمی کوردستانی کردبوو. هەروەها هەر یەک لە سەرۆک مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سالانی رابردوودا سەرەدانی ئیتالیان کردبوو.