لەناحیەی شێلادزێی سەر بە پارێزگای دهۆک زۆرترین رێژەی بارانبارین  تۆمار کراوە

هەولێر- نۆرس پرێس

بەپێی ئاماری ھۆبەی کەشناسی سەربە بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی پارێزگای دھۆک، لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێری رابردوودا لە دەڤەری شیلادزێی سەر بە پارێزگای دھۆک 85 میلیمەتر باران باریوە.

ھاوکات لە سنوری پارێزگای دھۆک رێژەی باران بارین بەم شێوەی خوارەوە باریوە، لە سەنتەری پارێزگای دهوک 23 ملیمەتر، سێمێل، 28 ملیمەتر، زاویتە 35 ملیمەتر، دێرەلووک 77 ملیمەتر، چەمانکێ 53 و سەرسنکێ  52ملیمەتر،‌ کانی ماسێ 51 ملیمەتر، ئامێدی 49 ملیمەتر، بامەرنێ 37 ملیمەتر، ئەترووش 23 ملیمەتر، ئاکرێ 25ملیمەتر، دینارتە 44 ملیمەتر، گردەسێن 13 ملیمەتر، بجیل 41 ملیمەتر، زاخۆ 11 ملیمەتر، باتیفا 5 ملیمەتر.

بە گشتی لە پارێزگای دھۆک، ساڵی رابردوو تا ئەم کاتە 343 ملیمەتری باران باریوە، بەڵام ئەم سال تاکۆ ئێستا 457 ملیمەتر باریوە.

بەپێی پێشبینییەکانی بەشی کەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ئەمڕۆ بارانبارین لەسەرجەم ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت و ھەورە برووسکەیشی لەگەڵدا دەبێت.