هەسەدە بەیاننامەیەکی سەبارەت بە هێرشە مووشەکییەکانی ئەم دواییە بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور بڵاوکردەوە
دێرەزوور – نۆرس پرێس
ڕۆژی چوارشەممە، هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە هێرشە مووشەکییەکانی ئەم دواییە بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور بڵاوکردەوە.
لەبەیاننامەیەکدا نووسینگەی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاندووە، رۆژی 10ی نیسانی 2023 هێزەکانی سوریای دیموکرات، وەڵامی مووشەکێکی 107 ملمیان داوەتەوە کە هێزەکانی هاوپەیمانانیان لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور کردووەتە ئامانج.
ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانیان بۆ سەر کارمەندانی هاوپەیمانان نەبووە.
هەروەها ئاماژەی بەوەشدا، ئەم هێرشانە بوونەتە جێگەی مەترسی بۆ دانیشتوانی ناوچەکە، جەختیشی لەسەر ئەوە کردەوە کە بەردەوام دەبن لە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنەکان لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان لە سەرتاسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.