شاندی ئێران لە سعودیەیە بۆ کردنەوەی باڵیۆزخانەکەی

دیمه‌شق – نۆرس پرێس

شاندێکی تەکنیکی ئێران بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ کردنەوەی باڵوێزخانەی ئێران گەیشتە ڕیازی پایتەختی سعودیە، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ ڕێککەوتنی ئەم دواییەی نێوان هەردوو وڵات.

پێش ڕاگەیاندنی کردنەوەی فەرمی و ئاشکرای باڵیۆزخانەکە لە کۆتایی ئەم مانگەدا، وەک چاوەڕوان دەکرا، شاندی ئێران سەرقاڵی پشکنینی بینای باڵیۆزخانەکەن کە نزیکەی 8 ساڵ لەمەوبەر چۆڵکرابوو، بۆ ئەوەی ئامادەکاری بکەن بۆ کردنەوە، بە پشتبەستن بەو مەرجانەی کە هەردوو وڵات لە مانگی ئازاری ڕابردوودا لەسەری ڕێککەوتن.

بڕیارە تیمێکی دیکە بە مەبەستی کردنەوەی کونسوڵخانە و نوێنەرایەتی ئێران لە ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی بەرەو شاری جەدە بەرێبکەون.

سەرەتای ئەم هەفتەیە، شاندێکی تەکنیکی سعودیە بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ کردنەوەی باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە تاران و کونسوڵخانەکەی لە مەشهەد گەیشتنە ئێران.

لە ژێر ڕۆشنایی راگەیەندراوەکەی سێ قۆڵی هاوبەشی ئێران، سعودیە و چین لە 19ی مانگی رابردوو، سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ڕیاز و تاران، هەروەها لە چوارچێوەی هەماهەنگیی نێوان هەردوو وڵات سەبارەت بە ڕێوشوێنی پێویست بۆ دەستپێکردنەوەی دیپلۆماسی و کونسوڵگەری چالاکییەکانی نێوان هەردوو وڵات، وەزیرانی ئێران، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان و وەزیری سعودیە، شازادە فەیسەڵ بن فەرحان، کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.

هەردوو وەزیرەکە یاداشتێکی هاوبەشی لێکتێگەیشتنیان واژۆکرد، کە بریتی بوو لە کردنەوەی ئاستی نوێی پەیوەندییەکان.