هێزەکانی حکومەت لەگەڵ رووسییەکان لە حەما مانۆڕی سەربازی ئەنجام دەدەن

دیمه‌شق – نۆرس پرێس

وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاند، یەکینەکان لە هێزەکانی حکومەتی سوریا لەگەڵ یەکەکانی هێزی ئاسمانی رووسیا مانۆڕی سەربازییان ئەنجامداوە.

  ئاماژەی بەوەشکردووە، بەگوێرەی ئەوەی وەزارەتەکە بڵاویکردووەتەوە، هێزەکانی سوریا، لەگەڵ هێزی ئاسمانی رووسیا، لەکاتی مانۆڕەکەدا لە پارێزگای حەما، هێرشێکی گوماناوی بۆ سەر شوێنێکی “تیرۆریستان” ئەنجامداوە.

بەپێی ئەوەی وەزارەتەکە ڕایگەیاندووە، فڕۆکە بۆمب هاوێژەکانی سو-24ی رووسیا و تۆپخانەکانی سوریا و ئەندامانی “فیرقەی 25 تایبەت” بەشدارییان لە مانۆڕەکاندا کردووە، هەروەها لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکەدا نیشتنەوەی سەربازیش ئەنجامدراوە.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەدا کە ڕەوتی ئەم پرۆسەی مەشق و ڕاهێنانە لەلایەن نوێنەرانی سەرکردایەتی گروپی هێزەکانی رووسیا لە سوریا و سەرکردایەتی هێزەکانی سوریا.