“داعش” سێ ئۆپەراسیۆنی لە دژی “هەسەدە” و سوپای عێراق ئەنجامدا
دێرەزۆر – نۆرس پرێس
رۆژی سێشەممە، 11ی نیسانی 2023، ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)، لە ڕێگەی ناسیاوەکانی نزیکی خۆیەوە، سێ ئۆپەراسیۆنی دژی هێزەکانی سوریای دیموکرات و سوپای عێراق ئەنجامدا.
ئاژانسی “ئەعماق” کە نزیکە لە ڕێکخراوەکە، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایگەیاند، چەکدارەکان دوو ئەندامی “هەسەدە”یان ، کە بە ماتۆڕسکیلێکەوە لە ناوەڕاستی بازاڕی شارۆچکەی شەحیل لە گوندێکی ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر کردە ئامانج و بریندارییان کردوون.
لە راگەیەندراوێکی دیکەدا کەهەر لەلایەن “ئەعماقەوە”ەوە بڵاوکراوەتەوە، تێیدا ڕێکخراوەکە بەرپرسیارێتی خۆی لەئەنجامدانی بەئامانجگرتنی ئۆتۆمبێلێکی سەربازی سوپای عێراقی لە باکووری بەغدا، گرتە ئەستۆ، کە زیانی پێگەیشتووە.
ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، شانەیەک هێرشی کردووەتە سەر سەربازگەیەکی سوپای عێراق لەسەر ڕێگەی بەیەکەوەگرتنی شارەکانی بەیجا و حەدیسە لە ناوەڕاستی پارێزگای سەڵاحەدین، کە بەهۆیەوە زیان بە سەربازگەکە گەیشتووە و ئەفسەرێکیش بریندار بووە.
دوو ڕۆژ لەمەوبەر داعش بانگەشەی دوو ئۆپەراسیۆنی لەدژی هێزەکانی (هەسەدە) و سوپای عێراق کرد و هیچ لێدوانێک لەلایەن هیچ لایەنێکەوە لەسەر ئەو ئامانجە دەرنەکراوە.