ئەمریکا 5 ملیۆن دۆلار بۆ کەسێکی نێو سوریا تەرخاندەکات
دیمهشق – نۆرس پرێس
ئەمریکا خەڵاتێکی پێنج ملیۆن دۆلاری دیاریکرد بۆ هەر کەسێک کە زانیاری لەسەر ناسنامە یان شوێنی سامی عەرێدی بدات، هەروەها وەک “تیرۆریستێکی جیهانی” ناساندوویەتی.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رۆژی چورشەممە 12ی نیسانی 2023 سامی مەحمود محەمەد عەرێدی سەرکردەی گروپی (حوراس ئەلدین) لە پارێزگای ئیدلبی سوریا بە “تیرۆریست”ی جیهانی پۆلێن کرد.
بەگوێری راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، سامی عەرێدی رۆڵێکی خراپی لە ناو گروپی حوراس ئەلدینی سەر بە رێکخراوی قاعیدە هەیە.
لە راگەیەندراوەکە، واشنتۆن جەختی لەوە کرد کە ئەمریکا هێشتا پابەندە بە ئاستەنگکردن و سنوردارکردنی ڕێکخراوی قاعیدە لە سوریا و ئاماژەی بەوە کردووە کە “رێکخراوی حوراس ئەلدین بەرپرسیارە لە کوشتن و ڕفاندن و توندوتیژی لە دژی کەمینە ئایینییەکان لە نێو سوریا”.
عەرێدی بە ڕەچەڵەک ئوردنییە، لە ساڵی 2014 تاوەکو 2016 بەرپرسی یەکەم شەریعەت بووە لە نێو بەرەی نوسرەدا و لە ساڵی 2016 لە بەرەی نوسرا جیابووە و بە “ئەبو مەحمود شامی” ناسراوە.
رێکخراوی حوراس ئەلدین لە پارێزگەی ئیدلبی سوریا لە باکوری رۆژئاوایی ئەو وڵاتە چالاک دەبێت، ئەمریکا ساڵی 2018 ئەم گروپەی خستە لیستی گروپە تیرۆرستییەکانی جیهان، هەروەها لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو ئەمریکا بە بەردەوامی لە رێگەی فرۆکە جەنگی و درۆنەکانیەوە، سەرکردەکانی حوراس ئەلدین بۆردومان دەکات.