لە سلێمانی ئامادەکاریەکی تەواو بۆ ئەگەری دروستبوونی لافاو کراوە

هەولێر – نۆرس پرێس

هەموو تیمە تەندروستییەکانی شاری سلێمانی ئاماده‌كاریان بۆ ئه‌گه‌ری دروستبوونی لافاو‌ کردووە و لە حاڵەتی ئامادەباشیدان.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی ڕایگه‌یاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا شەپۆلێکی چڕی بارانبارین به‌ڕێوه‌یه‌ و ئەگەری بارانێکی زۆر باش هەیە بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی.

تەندروستی سلێمانی دەشڵێت، ئێمە وەك بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بە مەبەستی بەهاناوەچوونی هاووڵاتیان لە کاتی پێویست بەتیمە تەندروستییەکان، 23 تیمی فریاکەوتنی تەندروستی لەناو شاری سلێمانی لە حاڵەتی ئامادەباشیدان.

لەکۆتاییدا بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی داوا لە هاووڵاتیان دەکات کە لە کاتی پێوست بە تیمه‌كانی تەندروستیەوە پەیوەندی بە ژمارەی 122 ەوە بکەن و لە کەمترین کاتدا تیمەکان ئامادە دەبن.