بەهۆی دزینی کۆگایەکەوە.. بازرگانانی سه‌رێ كانی مانگرتنیان راگه‌یاند
حه‌سه‌كه- نۆرس پرێس
به‌هۆی ئه‌وه‌ی یه‌كێك له گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به توركیا، كۆگای كه‌ره‌سته‌ی خۆراكی یه‌كێك له بازرگانه‌كانی شاره‌كه‌ی دزی، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه ژماره‌یه‌ك له بازرگانانی شاره‌كه شوێنی كاره‌كانیان داخست.
سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆجێیی بۆ نۆرس پرێس وتی، چه‌كدارانی گروپی حه‌مزه‌ی سه‌ر به ئۆپۆزسیۆنی چه‌كداری، شه‌وی رابوردو كۆگایه‌كی خۆراكیان تاڵانكردوه، كه خاوه‌نه‌كه‌ی ناوی سه‌میر عۆنهو چه‌ند مه‌ترێك له بازگه‌ی پۆلیسی مه‌ده‌نی شاره‌كه‌وه دوره.
به‌هۆی ئه‌و كاره‌وه ژماره‌یه‌ك له خاوه‌ن كۆگاو دوكانه‌كان ئه‌مڕۆ مانیانگرت و گردبونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زاییان له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌ن و ناوه‌ندی پۆلیسی شار ئه‌نجامداو داوایانكرد لێكۆڵینه‌وه بكرێت له روداوه‌كه.
چالاكوانان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و دزی و تاڵانییانه به‌هۆی ململانێی نێوان گروپه چهكدارهكانهوهیهوهو فه‌رمانده‌ی ئه‌و گروپانه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ركه‌به‌ره‌كانیان له بازاڕ دوربخه‌نه‌وه.
له دوای 2019، ناوچه‌ی سه‌رێ كانی كه‌وتوه‌ته ده‌ست توركیا‌و گروپه چه‌كداره‌كان و بارێكی نائاسایی ئه‌منی زاڵه به‌سه‌ریداو ناوبه‌ناو له‌نێوان گروپه چه‌كداره‌كاندا له‌سه‌ر هه‌ژمون و ئه‌و موڵك و ماڵه‌ی هاوڵاتیان ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتون، پێكدادان دروست ده‌بێت.