هەولێر – نۆرس پرێس
بوومەلەرزەیەك بەگوڕی 4.2 پلە سنوورە ئاوییەكانی دوورگەی كیریت’ی دەریای ناوەڕاستی گرتەوە.
سەرۆكایەتی بەڕێوەبردنی كارەسات و دۆخە لەناكاوەكانی توركیا رایگەیاندووە، دوێنێ شەو کاتژمێر 01:35 خولەک بومەلەرزەیەك بەگوڕی 4.2 پلە سنوورە ئاوییەكانی باشوری رۆژهەڵاتی دورگەی كیریتی دەریای ناوەڕاستی گرتەوە.
چەقی بوومەلەرزەكە 240 كیلۆمەتر لە شارۆچكەی داتچای سەر بە پارێزگای موغڵای تورکیا دوور بووە.
هەروەها سەرۆكایەتی بەرێوەبردنی كارەسات و دۆخە لەناكاوەكان راشیدەگەیەنێت، کە شەوی رابردوو كاتژمێر 01:45 خولەک بوومەلەرزەیەك بەگوڕی 4 پلە شارۆچكەی دولكادیرئۆڵوی سەر بە پارێزگای مەڕەشی تورکیای هەژاندووە.
بوومەلەرزەكەی شارۆچكەی دولكادیرئۆڵوی سەر بە پارێزگای مەڕەش بە قوڵایی 7.18 كیلۆمەتر لە توێكڵی زەویدا روویداوە.