سەرۆک کۆماری سوریا بەخشیشێکی دارایی بۆ سەرجەم کرێکاران و خانەنشینان دەردەکات
دیمهشق – نۆرس پرێس
ئەمرۆ سێشەممە، 11ی نیسانی 2023، بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سوریا، فەرمانی بە دەرکردنی مەرسومی ژمارە 5ی ساڵی 2023ی کرد، کە بریتییە لە خەرجکردنی بەخشیشێکی دارایی یەکجارەکی بە بڕی 150 هەزار لیرەی سوری.
بەگوێرەی فەرمانەکە کە لە لایەن ڕۆژنامەی سەرۆکایەتی کۆمارەوە بڵاوکراوەتەوە، ئەو یارمەتییە لە باجی داهاتی مووچە و کرێ و هەر لێبڕینێکی دیکە بەخشراوە.
بەگوێرەی ئەوەی لە فەرمانەکەدا هاتووە، ئەم یارمەتییە سەرجەم کرێکاران دەگرێتەوە کە لە ناو خاکی سوریادان بە مەدەنی و سەربازیی، ئەوانەی لە دەزگا گشتییەکانن، هەمیشەییەکان، ئەوانەی گرێبەستن ئەوانەشی بەشێوەیەکی کاتی لە سوپان.
هەروەها خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی و سودمەندانی خانەنشینان، خانەنشینانی خاوەنپێداویستی تایبەت بەهەمان شێوە دەیانگرێتەوە، بەڵام ئەوانەی ناویان لە کاردا نییە خانەنشینی لە هیچ دامەزراوەیەکی دیکەی بیمە وەرناگرن.