واشنتن لێكۆڵینه‌وه له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ده‌كات
هەولێر– نۆرس پرێس
دەربارەی هێرشەکەی 7ـی نیسانی حکومەتی تورکیا بۆ سەر فڕۆکەخانەی مەدەنی سلێمانی لە هەرێمی کوردستان، دوێنێ شەو و له‌میانه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی رۆژانه، ڤێدانت پاتێل، جێگری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا لێكۆڵینه‌وه له رووداوی هێرشەکەی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ده‌كات.
پاتێل رایگه‌یاند، هێرشه‌كه بۆ سەر كاروانێک بووە کە سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكای تێدابوو، هیچ قوربانییه‌كیش له‌میانه‌ی هێرشه‌كه‌دا تۆمارنه‌كراوه.
ده‌شڵێت: “ئێمه دژی هه‌موو كرده‌وه‌یه‌كین كه كارمه‌ندانمان له عێراق ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، بۆ پشتیوانیكردنی هاوپه‌یمانه‌كانمان و له‌ناوبردنی داعش، هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له عێراق و سوریا ده‌مێننه‌وه.”
لەو کۆنگرەیەدا، پاتێل لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەواناندا، گوتی: “لەنێوبردنی داعش لە ناوچەکە هێشتا کارێکی لەپێشینەی گرنگیی ئێمەیە.”