رۆژی چوارشەممە مەترسی دروستبوونی لافاو هەیە

هەولێر – نۆرس پرێس

بڕیارە رۆژی سێشەممە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژانی داهاتوودا ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو هەیە و بۆ رۆژی چوارشەممەیش مەترسیی دروستبوونی لافاو هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئێوارەى رۆژی سێشەممە شەپۆلێكی بارانبارین ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات و لە ڕۆژى چوارشەممە شێوازى باران بارین بۆ تاوەبارانى بەردەوام و بەهێز دەگۆڕێت.

بەڕێوەبەرانی کەشناسی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات کە، رۆژی چوارشەممە مەترسی بەرزبوونەوەى ئاستى ئاو لە سەرجەم ناوچە جیاجیاکانى هەرێمی کوردستاندا هەیە.