لەرۆژهەڵاتی دێرەزوور کەسێک کوژرا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو

دێرەزوور – نۆرس پرێس

ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو لە شارۆچکەی دێرەزووری ڕۆژهەڵاتی سوریا شەڕی خێڵەکی سەریهەڵدا، ئەو شەڕە لەسەر دۆسیەیەکی کۆنی تۆڵەسەندنەوە روویداوە، بەو هۆیەوە کەسێک کوژرا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.

سەرچاوەیەکی ناوخۆیی لە شارۆچکەی جرزی لە گوندەوارەکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵەی خێلێکدا لەسەر پرسێکی کۆنی تۆڵەسەندنەوە ڕوویداوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، شەڕەکە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی عەلی خەلیف و برینداربوونی سەعید خەلیفی برای، بەگوێرەی سەرچاوەیەکی پزیشکی، باری تەندروستی بریندارەکە ناجێگیرە و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی گواستراوەتەوە نەخۆشخانەی حەسەکە.

زۆر جار شەڕ و پێکدادان لە شارۆچکە و گوندەوارەکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور روودەدەن، سەرەڕای بانگەوازی دانیشتووانی ئەو ناوچانە بۆ ڕاگرتن و کۆتایی هاتن بەو شەڕانە، کە خەڵکێکی زۆر بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

ئەمڕۆ بە دۆشکە پێکدادان لە نێوان دوو بنەماڵەدا ڕوویداوە، و بووەتە هۆی برینداربوونی دوو کەس لە شارۆچکەی بەسیرە لە گوندەوارەکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور.

ئامادەکردنی: عومەر عەبدولڕەحمان – داڕشتنەوە: سەعەد یازچی