هێزە سەربازییەکانی تورکیا دەگەنە گوندەکانی باشووری ئیدلب
ئیدلب – نۆرس پرێس
رۆژی یەکشەممە، 9ی نیسانی 2023، تورکیا هێزێکی سەربازی ڕەوانەی بنکەکانیان کرد لە باشووری ئیدلب، کە ئەمە دووەم کاروانی سەربازییە لەماوەی 27کاتژمێری رابردوودا، لەڕێگەی دەروازەی سنووری باب ئەلهەوا رەوانەی باکووری ئیدلب کران.
سەرچاوە سەربازییەکان به نۆرس پرێسیان راگەیاند، یەکەم کاروانی سەربازی تورکیا لە ئێوارەی رۆژی شەممە کە لە 15 ئۆتۆمبێلی سەربازی پێکهاتبوو، کاروانی دووەم ئێوارەی رۆژی یەکشەممە رەوانە کرا کە لە 10 ئۆتۆمبێل سەربازی لەنێویاندا کەلوپەلی سەربازیشی تێدابووە.
ئەم هێزانە، بەسەر خاڵە سنوورییەکانی تورکیا دابەشکراون کە دەکەونە میحوەرەکانی چیای زاویە و جسر ئەلشوغور لە گوندەکانی باکوری رۆژئاوای ئیدلب، دیارترینیان میحوەرەکانی تەل قەستون و تەل زهور، هەروەها میحوەرەکانی تەل نەبی ئەیوب لەباشووری ئیدلب.
سەرچاوەکان دەڵێن، لەناو سنووری ئاسییکردنەوە و رێگریی لە هەڵکشان، ئەم خۆ پڕچەککردنە، خۆ پڕچەککردنی دیکە بەدوای خۆیدا دێنێت لە سایەی ئەو پەرەوپێشچوونە سەربازییەی بەرەکانی پێشەوەی جەنگ بەرانبەر هێزەکانی سوپای سوریا لە رۆژئاوای کوردستان بەخۆیەوە دەبینێت.
بەگوێرەی سەرچاوەکان، ژمارەی ئەو بنکە و خاڵە سەربازییانەی تورکیا لە میحوەرەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری ئیدلب هەیەتی، دەگاتە گوندەکانی حەما، لە 23 خاڵ تێدەپەڕێنێت و بنکەکانیان لەو شوێنانە تێدەپەڕێت کە دەڕواننە ڕێگا ستراتیژییەکانی M4 و M5.