8 بارهەڵگری خۆراک و دەرمان بۆ قوربانیەکانی بوومەلەرزەکە سوریا رەوانە دەکرێت

دیمه‌شق – نۆرس پرێس

 8 بارهەڵگری خۆراک، دەرمان و کەلوپەلی دیکە کە بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەی 6ی شوبات ئامادەکرا و لە ڕێگەی دەروازەی سنووری نەسیبەوە لە ئوردونەوە چوونە ناو خاکی سووریا.

بەڕێوەبەری ناوەندی سنووری نەسیب، ئەندازیار شادی عەبازید، ڕایگەیاند، “هاوکارییەکە لە حەوت بارهەڵگر پێکهاتووە کە لەلایەن باڵیۆزخانەی سوریا لە کوێتەوە دابینکراوە، کەرەستەی فریاگوزاری جۆراوجۆری وەک خۆراک، دەرمان، شیر، و دایبی منداڵان لەخۆدەگرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، یەک بارهەڵگری دیکە کە لەلایەن کۆمپانیای خۆراکی ئوردنەوە دابینکراوە کە شیری منداڵ هەڵگرتووە، هەروها گوتی  هاوکارییەکان بەسەر ئەو کەسانەدا دابەشدەکرێت کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە.

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر مانگی سووری عەرەبی سوریا 10 بارهەڵگری وەرگرت کە لەلایەن حکومەتی ئوردنەوە بۆ ئەو کەسانە دابینکرابوو کە بوونە قوربانی بوومەلەرزەی 6ی شوبات کە لە هەردوو وڵاتی سوریا و تورکیا روویدا.