هێزەکانی تورکیا دوو گوند لە گوندەواری رۆژهەڵاتی قامیشلۆ بۆردومان دەکەن
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
ئەمڕۆ، دووشهممه هێزهكانی توركیا لە ناو خاکی خۆیانەوە دهوروبهری دوو گوندی گوندەواری ڕۆژههڵاتی قامیشلۆیان بۆردومان كرد، بێ ئهوهی هیچ زیانێكی گیانی لێ بكهوێتهوه.
سەرچاوەیەکی خۆجێی بە نۆرس پرێسی راگەیاندووە “هێزەکانی تورکیا دەوروبەری گوندەکانی تەل زێوان و تەل زەهەبیان لە گوندەواری قامیشلۆ بۆردومان کردووە”.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، “لە دەوروبەری ئەو دوو گوندە دە گولە تۆپ كەوتوونەتە خوارەوە و بەهۆیەوە زیانی مادی بە هەندێك خانوو لە نزیك شوێنی بەئامانج گەیاندن كەوتووە”
سەرچاوەكە رەتیكردەوە هیچ ئەندامێكی سوپای سوریا بریندار بووبێت دوای ئەوەی چەند هاوەنێک لە نزیك پێگەکەیان لەنێوان هەردوو گوندەكە كەوتە خوارەوە.
ئاماژهی بهوهشدا كه دوای بۆردومانی هێزهكانی توركیا، ئارامی و سڵەمینەوە له ناوچهكهدا زاڵه.