سیاسەتمەدارێکی سوری: پەیوەندییە هەرێمیەکانی تورکیا یارمەتیی نادەن بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکەی لە باکووری سوریا
حەسەکە- نۆرس پرێس
ئەمڕۆ دووشەمە، غەیس نەعیسە، ڕێکخەری گشتیی پارتی چەپی شۆڕشگێڕ لە سووریا ڕایگەیاند، پەیوەندییە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکانی تورکیا یارمەتیی نادات بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە باکووری سووریا، بەڵکو دەرفەتی ململانێکانی ڕۆژئاوا دەقۆزێتەوە بۆ فراوانکردنی نفوزی سیاسی خۆی لە ناوچەکەدا.
ئەمەش لە پەراوێزی پانێڵێکی دیالۆگیدا هات کە لەلایەن ئەنجوومەنی سووریای دیموکراتەوە لە حەسەکە رێکخرابوو، لەژێر ناونیشانی “کاردانەوەی بارودۆخی نێودەوڵەتی و ناوچەیی لەسەر قەیرانی سووریا”.
ئەو سیاسەتمەدارە ئۆپۆزسیۆنە، ئاماژەی بەوەدا کە رووسیا و ئێران دژی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی تورکیان، کە کارتەکان تێکەڵ دەکات و بەربەست بۆ ستراتیژیەتیان لە ناوچەکەدا دروست دەکات.
هەفتەی رابردوو، حوسێن ئەمیر عەبدولهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، “لە کۆبوونەوەی دەوڵەتانی ئەستانە جەخت لەسەر پێویسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر تا شکستپێهێنانی و گرنگی رێزگرتن لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سووریا و چارەسەرکردنی قەیرانەکان بە شێوەیەکی سیاسی، کراوەتەوە “
لەسەر ئەرزی واقیع وا دەردەکەوێت کە ئەمریکا هەڵوێستی لە نێوان نەرێنی و ئەرێنیدایە، لە کۆتایشدا تورکیا ئەندامی ڕێکخراوی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ)یە و هیچ لەولایەنانە بەرژەوەندییەکیان نییە لە چوونە ناو ململانێ لەگەڵیدا ” بە وتەی نەعیسە”.
پێشتر مایکل مولرۆی یاریدەدەری پێشووی وەزیری بەرگری ئەمریکا بۆروبەڕوبوونەوەی تیرۆر بە نۆرس پرێسی راگەیاندبوو کە تورکیا ئەندامێتی خۆی لە ناتۆ بەکاردەهێنێت بۆ گرەوکردن لەسەر ئەو دۆسیانەی کە پەیوەندییان بە ناتۆ و کارە لەپێشینەکانی هاوپەیمانییەکەوە، نییە.
نەعیسە پێیوابوو “تەمەنی قەیرانی سووریا درێژتر دەبێتەوە، تا ئەو کاتەی حکوومەتی سووریا لە هەڵوێستە سیاسییەکانیدا نەگۆڕ بێت، و ڕێبازی ئاشتیخوازانە و دانوستان لەگەڵ هێزە دیموکراتییەکانی سووریا ڕەت بکاتەوە”.
سیاسەتمەدارە ئۆپۆزسیۆنەکە پێی وابوو کە سوریا گەیشتۆتە دۆخێک کە بە “کارەساتبار” وەسفی کردووە، کە مەحاڵە لێی دەربچێت، تەنها لە ڕێگەی ڕێککەوتنی ئەو هێزانەوە نەبێت لەسەر خاکی سوریا ئامادەن.
لەلایەکی دیکەوە پەرلەمانتارێکی پێشووی ئەنجومەنی گەلی سوریا، و بەرپرسی “دەستپێشخەری نیشتمانی بۆ کوردانی سووریا” ئاشکرای کرد کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە دیمەشقی پایتەخت بووە.