شاندێکی باڵای حکومەتی عێراق شوێنی بۆردوومانەکەی فڕۆکەخانەی سلێمانییان بەسەرکردەوە
سلێمانی – نۆرس پرێس
دوێنێ شەممە، شاندێكی باڵای ئەمنیی حكومهتی عێراق بە مەبەستی لێكۆڵینهوه له هێرشهكهی سهر فڕۆكهخانهی نێودەوڵەتی سلێمانی، سەردانی شوێنی بۆردوومانەکەیان کرد لە شاری سلێمانی، هەرێمی کوردستانی عێراق.
شاندە باڵاکەی حکومەتی عێراق و ژمارەیەک لێپرسراوی ئەمنی شوێنی رووداوی هێرشەکەی سەر فرۆکەخانەی سلێمانیان بەسەرکردەوە و لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکرد.
شاندەکە، بەسەرۆکایەتی قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عیراق و ئەندامێتی هەریەک لە حەمید ئەلشەتری، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی، عەبدولوەهاب ئەلساعدی سەرۆکی دەزگای دژە تیرۆری عیراق، فەریق قەیس ئەلمحێمداوی، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، بە یاوەری ژمارەیەک لێپرسراوانی ئەمنی سلێمانی، لە نزیکەوە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەیان کرد بۆ بەرچاوو روونی لەو هێرشەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی کردەئامانج.
رۆژی هەینی، 7ی نیسانی 2023، تورکیا بۆردومانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی کرد، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکاش رایگەیاند، ئەو کاروانە بەئامانجکراوە ئەمریکییەکانی تێدابووە، بەڵام هیچ زیانێکیان پێنەگەیشتووە، هاوکات “هەسەدە” رایگەیاند، جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، بە سەلامەتی گەیشتۆتەوە رۆژئاوای کوردستان و سەلامەتە.