هەولێر – نۆرس پرێس
سەرۆک وەزیرانی عێراق سوپاس و پێزانينى بۆ ڕۆڵى سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانى بۆ لێكنزيككردنهوهى لايه‌نه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ده‌ربڕى.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له به‌رده‌واميى ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانيدا له به‌غدا، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شياع سوودانى، سه‌رۆک وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵى كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچيرڤان بارزانى پشتگيريى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رۆک وه‌زيران و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق و جێهجێكردنى كارنامه‌كه‌ى دووپات كرده‌وه.
هه‌روه‌ها ستايشى هه‌نگاوه‌كانى سوودانى و كار و هه‌وڵه‌كانى كرد بۆ جێبه‌جێكردنى كارنامه‌ى حكوومه‌ت و ڕێككه‌وتنى سياسيى هاوپه‌يمانيى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌ت.
لاى خۆيه‌وه سوودانى سوپاس و پێزانينى بۆ ڕۆڵى نێچيرڤان بارزانى و هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانى بۆ لێكنزيككردنهوهى لايه‌نه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ده‌ربڕى و جه‌ختى له‌گرنگيى به‌رده‌واميى گفتوگۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان كرده‌وه.
ٮ و پشتيگيريى لايه‌نه سياسييه‌كان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بۆ تێپه‌ڕاندنى ياساى بودجه‌ى گشتيى عێراق.
هه‌روه‌ها داكۆكييان له به‌رده‌واميى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه.