“هەسەدە” ئیدانەی هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەکات
رەقە – نۆرس پرێس
ئەنجوومەنی سوریای دیموکرات، ئەمڕۆ شەممە، ئیدانەی بۆردومانەکەی کرد کە فڕۆکەخانەی سلێمانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق کرایە ئامانج و پێی وایە ئامانجی “ڕووداوەکە” تێکدانی سەقامگیری یەکڕیزی ڕیزەکانی عێراق بووە.
ئەمەش لە راگەیەندراوێکدا لە بەرامبەر پاشخانی بۆردومانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لەلایەن تورکیاوە هات، وەزارەتی بەرگری ئەمریکاش ڕایگەیاند، ئەو کاروانە ئامانجدارە ئەمریکییەکانی تێدایە، بەڵام هیچ زیانێکیان پێنەگەیشتووە، “هەسەدە”ش ڕایگەیاند، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات بە سەلامەتی گەیشتۆتە رۆژئاوای کوردستان و سەلامەتە”.
لە ڕاگەیەندراوەکەی هەسەدە دا هاتووە: “حکومەتی تورکیا بە ئەنقەست یاسا نێودەوڵەتییەکان و ڕێساکانی دراوسێیەتی پێشێل دەکات، لە ڕێگەی هەموو جۆرە دەستوەردانێکی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لە کاروباری ناوخۆیاندا ئەمەش مەترسی لەسەر ژیانی هاوڵاتیانی مەدەنی دروست دەکات”.
لە راگەیەندراوەکە ئاماژە بەوەکراوە کە “هێرشەکەی” تورکیا بۆ سەر شاری سلێمانی ئامانجی تێکدانی یەکڕیزی ڕیزەکانی عێراقە، کە هاوبەشێکی سەرەکی شەڕی “تیرۆر”ە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، هەر ئەمرۆ، بەرێوەبەرایەتی خۆسەر، لە راگەیەندراوێکدا، هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی بە پێشێلکردنی سەروەری عێراق لەلایەن تورکیاوە ناساند، گوتی:” ئەمە دەستوەردانی تورکیایە لە عێراق و هەرێمی کوردستان لەژێر بیانووی لاواز”.
راگەیەندراوەکەی هەسەدە داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات کە ئاسمانی عێراق و سوریا لەبەردەم هێرشەکانی تورکیادا دابخەن و ئیدانەی ئەو ڕەفتارە “دوژمنانە و ئارەزوومەندانە” بکەن کە ئامانج لێی ڕێگریکردنە لە هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی “تیرۆر” و هەر هاوکارییەکی نێوان عێراق و سوریا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە چوارچێوەی شەڕی هاوبەش دژ بە دەوڵەتی ئیسلامی “داعش”.
هاوکات هەر ئەمڕۆ فیلیپ ڤێنتورا، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاندووە، پنتاگۆن دژی هەر ڕێوشوێنێکە کە هەڕەشە لە ئاسایش و سەلامەتی هێزەکانی ئەمریکا بکات.
ناوبراو نیازی مانەوەی ئەمریکای لە سووریا و عێراق تاوەکو تەواوبوونی ئەرکی تێکشکاندنی ڕێکخراوی “داعش” نیشاندا.
پێشتریش مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بە ئامانجگرتنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لەلایەن تورکیاوە ئیدانە کرد و ئاماژەی بەوەدا کە “هەڵوێستی نەتەوەییانەی یەکێتیی نیشتمانی لە پاڵپشتیکردنی براکانی لە سووریا، تورکیا بێزار دەکات، لە پەیوەندییە پرەنسیپییەکانمان لەگەڵ براکانمان و هاوپەیمانەکانمان لە سلێمانی بەردەوام دەبین و لە بەرامبەر ئەم پێشێلکارییانەدا یەکگرتووین”.
عەبدی لە بەیاننامەیەکدا بۆ نۆرس پرێس، رایگەیاند، “تورکەکان بێزارن و دژایەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانمان دەکەن و دەیانەوێت تێکیان بدەن، ئەردۆغان بەدوای سەرکەوتنێکی بێبەرانبەر دەگەڕێت بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا دۆخی ئاژاوەی هەمیشەیی دروستبکات بۆ ئەوەی بەرێوەبەرایەتی خۆسەر لە باکوری سوریا نەچەسپێت و رێگا بۆ لەشکرکێشییەکی نوێ بکاتەوە پاش ئەوەی لە ساڵانی رابردوودا شکستی هێنا.