لە ڕۆژهەڵاتی رەقە 6 کەس کوژران و چەند کەسی تریش بریندار بوون

ڕەقە – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ شەڕی خێلەکی لەگوندەوارەکانی ڕەقە لە باکوری سوریا دەستپێکرایەوە، کە چوارشەممەی ڕابردوو دروست ببوو و   بەو هۆیەوە 6 کەس کوژران وچەند برینداریشی لێکەوتەوە کە تا ئێستا ژمارەیان نادیارە.

بەهۆی ناکۆکی لەسەر پارچە زەوییەکی کشتوکاڵی، چوارشەممەی ڕابردوو، شەڕ لە نێوان گوندەکانی حەمرەت جەماسە  و حەمرەت بەلاسیم سەریهەڵدا.

ئەمڕۆ شەممە،  گەنجێک بە ناوی عەبدوڵڵا شنان لە خێڵی مدلج گیانی لەدەستدا، کە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا بریندارببوو و لە بەشی چاودێری چڕی نەخۆشخانەیەکی رەقە خەوێندرابوو، باوکیشی لە هەمان ڕۆژی ساڵی رابڕدوو برینداربوو دواتر گیانی لە دەستدا.

پەیامنێری نۆرس پرێس لە ڕەقە ڕایگەیاند، شەڕەکە دوای مردنی شەنان لە شارۆچکەی ئەلحەمرات لە گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی ڕەقە سەریهەڵداوەتەوە، کە تێیدا پێنج کەس لە خێڵەکەی مدلج و کەسێکی تریش لە خێڵی ئەلجەماسە کوژران.

شەڕەکە بووە هۆی برینداربوونی ژمارەیەکی نادیار لە هەردوولا، هاوکات هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەستوەردانیان کرد بۆ چارەسەرکردنی ئەو شەڕ و  پێکدادانانە، هەروەها ڕێوشوێنە ئەمنییەکانی دەروازەی شارۆچکەکە و ئەو ڕێگایانەی کە بەرەو ئەو شارۆچکەیە دەچن توندترکران.

سەرچاوە پزیشکییەکان لە ڕەقەوە ڕایانگەیاندووە، ژمارەیەک لە بریندارەکان گەیشتوونەتە نەخۆشخانەکانی شارەکە، هەروەها هێزە ئەمنیەکان لە دەوروبەری نەخۆشخانەی نیشتمانی ڕەقە و نەخۆشخانەی ڕەشید بڵاوبوونەتەوە، بۆ پێشگرتنی هەر کاردانەوەیەک.

ئامادەکردنی: فاتیمە خالد – داڕشتنەوە: ئەحمەد عوسمان