لەبارەی هێرشی سەر فرۆکەخانەکەی سلێمانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەکات و داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات ئه‌ركى خۆيان جێبه‌جێ بكه‌ن بۆ لێكۆڵينه‌وه له سه‌رچاوه و هۆكارى رووداوه‌كه.
ئەمڕۆ شەممە، 8ی نیسانی 2023، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشەکەی سەر فرۆکەخانەی سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت: “پێويسته هه‌موو لايه‌ك دان به خۆيان‌دا بگرن و به شێوازێكى دروست مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رووداوه‌كه و لێكه‌وته‌كانيدا بكه‌ن و له‌برى تۆمه‌تبه‌خشينه‌وه، هه‌نگاو بنرێت بۆ نه‌هێشتنى هۆكاره‌كانى.”
بڵاوکردنەوەی ئەم راگەیەندراوە لەدوای هێرشەکەی رۆژی هەینی، 7ی نیسانی 2023، بوو کاتێک فرۆکەخانەی سلێمانی کرایە ئامانج،.
ئەمەش دەقی راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کورستانە:
سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و ڕووداوه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى سلێمانى ده‌كات كه ئێوارى دوێنێ 7ى نيسان روويدا. نيگه‌رانين له‌و ئاڵۆزييانه‌ى كه به‌دوايدا هاتن.
له كاتێكدا داوا له لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان ده‌كه‌ین ئه‌ركى خۆيان جێبه‌جێ بكه‌ن بۆ لێكۆڵينه‌وه له سه‌رچاوه و هۆكارى ڕووداوه‌كه، پێويسته هه‌موو لايه‌ك دان به خۆيان‌دا بگرن و به شێوازێكى دروست مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رووداوه‌كه و لێكه‌وته‌كانيدا بكه‌ن و له‌برى تۆمه‌تبه‌خشينه‌وه، هه‌نگاو بنرێت بۆ نه‌هێشتنى هۆكاره‌كانى.
سه‌رجه‌م هاووڵاتييانى كوردستان، به‌تايبه‌تى شارى خۆشه‌ويستى سلێمانى دڵنيا ده‌كه‌ينه‌وه كه پاراستنى ئاسايش و سه‌قامگيرى و ژيان و گوزه‌رانيان، ئه‌ركى له‌پێشينه‌ى دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه و رێگه نادرێت به هيچ پاساوێك بكه‌ونه مه‌ترسييه‌وه.