هێزە عێراقییەکان 5 داعشیان لە دیالە کۆشت

هەولێر – نۆرس پرێس

ڕۆژی هەینی، هێزە عێراقییەکان دوو هێرشی ئاسمانیان لە پارێزگای دیالەی ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە ئەنجامدا، بەو هۆیەوە پێنج ئەندامی ڕێکخراوی داعشیان کۆشت.

لەبەیاننامەیەکدا، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی سوپای عێراق ڕایگەیاند، دوو هێرشی ئاسمانی سەرکەوتوویان کردووەتە سەر حەشارگە و ئەشکەوتەکانی ڕێکخراوی داعش لە پارێزگای دیالە، بەو هۆیەوە پێنج تیرۆریستیان کۆشتووە.

چەند ڕۆژێش بەرلەئێستا، هێزە عێراقییەکان ئەندامێکی داعشیان لە پارێزگای سەڵاحەدین، و سێی دیکەش لە پارێزگای کەرکوک، لە باکوری عێراق دەستگیرکردووە.

بەم دواییانەدا ڕێکخراوی داعش چالاک بووە و لە زۆربەی ئۆپەراسیۆنەکانیدا ئەندامانی هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەکەنە ئامانج، سەرەڕای ئەو ئۆپەراسیۆنە چڕ و هاوبەشانەی کە لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ لەناوبردنی ئەندام و شانەکانی داعش ئەنجام دەدرێن.

ئامادەکردن و داڕشتنەوە: سەعەد یازچی