فەرەنسا داوا لە وڵاتانی لوبنان و ئیسرائیل دەکات کە خۆیان بەدوور بگرن لە پەرەسەندنی زیاتر
دیمەشق – نۆرس پرێس
رۆژی هەینی فەرەنسا داوای لە وڵاتانی لوبنان و ئیسرائیل کرد کە خۆیان بەدوور بگرن لە توندوتیژی زیاتر، ئەمەش دوای ئەو هێرشە مووشەکیەی نێوان هەردوولادا هاتووە.
فرانسوا دیلما، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا گووتی، داوا لە هەردوو وڵات دەکەین کە خویان بەدوربگرن لەهەر کارێک کە ببێتە هۆی پەرەسەندنی گڕژی زیاتر.
وتەبێژی فەرەنسا ئاشکرایکرد، کە فەرەنسا بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە مووشەکییە دەکات کە خاکی ئیسرائیلیان لە غەززە و باشووری لوبنان کردووەتە ئامانج.
جەختیشی لە پابەندبوون بە ئاسایش و سەقامگیری ئیسرائیل و سەروەری لوبنان کردەوە.
ئیسرائیل ڕایگەیاند کە حەماس لە پشت بۆردومانەکانی لوبنان و غەززەوە بووە، پێش ئەو هێرشانەی کە بەیانی ئەمڕۆ کڕاونەتە سەر شوێنەکانی باشووری لوبنان و کەرتی غەززە.
هێزەکانی یونیفیل کە لە لوبنانەوە نزیکن، ئەوەیان پشتڕاستکردەوە کە لوبنان و ئیسرائیل جەنگیان ناوێت، بۆیە داوا دەکەن کە ئارامبگرن و خۆیان لە هەڵکشان و توندوتیژی دووربکەونەوە.