نێچیرڤان بارزانی: ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراقدایه
هەولێر – نۆرس پرێس
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ڕێككه‌وتنێكی زۆر گرینگه و له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراقدایه، پێویستیشه به زووترین كات بكه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ينى له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان باسی له دوا پێشهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق كرد.
ده‌رباره‌ی ڕێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غداش، نێچیرڤان بارزانی ئاشكرای كرد ڕێككه‌وتنێكی زۆر گرنگه و له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موو عێراقدایه و هه‌ر له ڕۆژی یه‌كه‌مه‌وه داكۆكيمان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه ده‌بێت چاره‌سه‌رێكی عێراقییانه بۆ ئه‌م كێشانه هه‌بێت.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان گووتیشی، ئێمه پێشتریش ئاماده بووین، به‌ڵام حكوومه‌ت له به‌غدا ئاماده نه‌بووه، به خۆشحاڵییه‌وه ئه‌م جاره‌یان حكوومه‌ت له به‌غدا ئاماده بووه و هیوادارین ئه‌م ڕێككه‌وتنه به زووترین كات بكه‌وێته بواری جێبه‌جێكرنه‌وه، ڕێككه‌وتنێك كه له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان، به‌رژه‌وه‌ندیی به‌غدا و به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراقدایه، ئه‌مه هیوای ئێمه‌یه و په‌نا به خوا ببینین به زووترین كات ئه‌م ڕێكه‌وتنه جێبه‌جێ بكرێت”.