واشنتن: چەکدارە دەستبەسەرەکانی داعش لە سوریا هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی هەرێمی و نێودەوڵەتی
دیمەشق – نۆرس پرێس
شەوی دوێنێ پێنجشەممە، ئەمەریکا پێشوازی کرد لە گەڕانەوەی 14 ژن و منداڵی کەنەدی، لە کەمپەکانی رۆژئاوای کوردستانەوە و راشیانگەیاند کە چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی “داعش” کە لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا دەستبەسەر کراون، هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی هەرێمی و نێودەوڵەتی.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا له راگەێنراوێکدا گوتیان، واشنتن ستایشی وەرگرتنەوەی 14 ژن و منداڵ له سوریا دەکات، له لایەن کەنەداوە و ئامادەیە بۆ هاوکاریکردنی وڵاتانی دیکە لە هەوڵەکانیاندا بۆ گێڕانەوەی هاوڵاتییەکانیان.
لە راگەێنراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، واشنتۆن سوپاسی هاوبەشە ناوخۆییەکانی دەکات، هەروەها ئەمریکا پاڵپشتی کەنەدای کردووە بۆ هێنانەوەی ئەو ژن و منداڵانە بۆ وڵاتەکەیان.
ئاماژەش بەوەکراوە، چارەسەرکردنی ئاستەنگە مرۆیی و ئەمنییەکان لە پێشینەی کارەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش.
ئاماژەشیان بەوە کرد کە نزیکەی 10 هەزار کەس لە زیاتر لە 60 وڵاتی دەرەوەی سوریا و عێراقەوە تا ئێستا لە کامپەکانی “هۆل و رۆژ”دان لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا.
جەختیشیان لەوە کردەوە کە گەڕاندنەوەیان بۆ وڵاتەکەیان تاکە چارەسەری بەردەوامە بۆ ئەم دانیشتووانە کە زۆربەیان منداڵی لاوازن و تەمەنیان لە خوار 12 ساڵەوەیە.
واشنتن دەڵێ،” 10 هەزار چەکداری داعش لە دەستبەسەرگەکانی سەرتاسەری ناوچەکە (رۆژئاوای کوردستان) راگیراون و ئەمەش گەورەترین کۆبوونەوەی چەکداریی تیرۆریستی دەستبەسەرکراو لە جیهاندا پێکدەهێنێت و تا ئێستاش وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاسایشی ناوچە و نێودەوڵەتی دەمێنێتەوە”.