ئەمەریکا گه‌شتنی نێرده‌ی خۆی بۆ دۆحه بۆ ده‌ستپێكردنی دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران راگه‌یاند
واشنتن – نۆرس پرێس
به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی گه‌ڕێكی نوێی ناڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمییه‌كه‌ی، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه گه‌شتنی رۆب مالی، نێرده‌ی ئه‌مه‌ریكا تایبه‌ت به ئێران بۆ دۆحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر راگه‌یاند،
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، پێویسته ئێران واز له داواكارییه زیاده‌كانی خۆی، كه رێكه‌وتنی ئه‌تۆمی 2015ی تێپه‌ڕاندوه بهێنێت و بگه‌ڕێته‌وه بۆ رێكه‌وتنه‌كه.
ئێران له گه‌ڕی ئه‌مدواییه‌ی دانوستانه‌كانی له ڤیه‌ننا، داوایكرد سوپای پاسداران له لیستی تیرۆر ده‌ربهێنێت و واشنتن-یش ئه‌مه‌ی ره‌تكرده‌وه.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه محه‌مه‌د مه‌ره‌ندی، راوێژكاری وه‌فدی ئێران بۆ دانوستانه ئه‌تۆمییه‌كان رایگه‌یاند، ئێران قه‌ته‌ری هه‌ڵبژاردوه بۆ ده‌ستكردنه‌وه به دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ هێزه جیهانییه‌كان سه‌باره‌ت به رێكه‌وتنی ئه‌تۆم.
به‌گوێره‌ی به‌رپرسێكی ئێرانی و به‌رپرسێكی تری ئه‌وروپی، ئێران وازی هێناوه له داوا هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر سوپای پاسداران و ده‌رهێنانی له لیستی تیرۆر.