بەڕێوبەری خۆسەری لە هەرێمی جەزیرە زیاتر لە 139 هەزار تەن گەنمی جوتیاران وەردەگرێتەوە

قامیشلۆ- نۆرس پرێس

کۆمپانیای گەشەپێدانی کۆمەڵگەی کشتوکاڵی لە بەڕێوبەری خۆسەری رۆژئاوای کوردستان تا ئێستا 139400 تەن گەنمی لە سایلۆکانی ناوچەی ئەلجەزیرە وەرگرتووە.

ئەمڕۆ، دووشەمە، ناوەندی راگەیاندنی لیژنەی ئابووریی بەڕێوبەری خۆسەر لە هەرێمی جەزیرە لە روپەڕی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە، تیایدا ئاماژەی بەوەكردووە، وەرگرتنی ئەو بەرهەمە تا 30ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت، ئەوەش بە پشتبەستن بەو فەرمانەی كە بەڕێوبەرایەتیەکە دەریکردووە.

گەنمی ناوچەکە لە سایلۆکانی “دێرێک، تیربە سبیح، قامیشلۆ، عامودا، و حەسەکە” وەرگیراون، کە ژمارەیان نزیکەی 10 ناوەندی وەرگرتنە.

لە کۆتایی مانگی ڕابردوودا، مستەفا ئیبراهیم، ​​هاوسەرۆکی کۆمپانیای گەشەپێدانی کۆمەڵگەی کشتوکاڵی، بە نۆرس پرێسی راگەیاند ئەو بڕە گەنمەی لە سەرتاسەری ناوچەکەدا وەریانگرتووە گەشتوەتە  320100 تەن لەنێویاندا 121455 لە هەرێمی جەزیرە وەرگیراوە.

بەڕێوبەری خۆسەری رۆژئاوای کوردستان نرخی کڕینی گەنمی بە دوو هەزار و 200 لیرەی سوری دیاریکردووە و نرخەکەی بەندە بە سیستمی پلەبەندییەوە کە تیایدا کوالێتی گەنم و پاکییەکەی لەبەرچاو دەگیرێت.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: رەهەف یوسف