پوتین: بەردەوام دەبین لە پشتیوانی و هاوکاری سوریا بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەی قەیرانەکان
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئێوارەی دوێنی چوارشەممە، ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی رووسیا رایگەیاند، وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی سوریا لە بەرەنگاربوونەوەی “تیرۆر” و هاوکاریکردنی بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەیەک بۆ “قەیرانەکانی” .
پوتین، رایگەیاند کە رووسیا یارمەتی سوریای داوە بۆ بەرگریکردن لە سەروەری و سەربەخۆیی خۆی لە بەرامبەر “تیرۆریزم”ی نێودەوڵەتی و تا کۆتایی هێنان بە “تیرۆر” بەردەوام دەبێت لەو هاوکارییانە.
ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتی و هاوکاریکردنی سوریا بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ ئەو قەیرانەی تێیدایە و یەکلاییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ.
دوێنێ، چوارشەممە، بەشار ئەلجەعفەری، باڵوێزی سوریا لە مۆسکۆ، لە کۆسکی کرێملین، “یاداشتنامەی پشتبەستن”ی خۆی وەک “باڵیۆزێکی نائاسایی و دەسەڵاتی رەهای سوریا لە فیدراسیۆنی رووسیا” پێشکەش بە ڤلادمیر پوتینی سەرۆکی رووسیا کرد.
بەگوێرەی نەریتە دیپلۆماسییە دامەزراوەکان، ئێستا ئەلجەعفەری دەتوانێت “یاداشتنامەی پشتبەستن”ی خۆی وەک باڵیۆزی نیشتەجێی دەرەوەی سوریا لە کازاخستان و ئەبخازیا و ئۆسێتیای باشوور، پێشکەش بکات.