پەیوەندییەکی تەلەفۆنی له نێوان وەزیری دەرەوەی تونس و هاوتا سوورییەکەی ئەنجامدرا

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئه مڕۆ چوارشەممە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی له نێوان نەبیل عەمار وەزیری دەرەوەی تونس و هاوتا سوورییەکەی، فەیسەڵ میقداد ئەنجامدراوە، لەو پەیوەندییەدا بیروڕایان له بارەی پەیوەندییە  دوو قۆڵیەکانی نێوان هەڕدوو وڵاتدا ئاڵۆگۆڕکردووە.

میقداد پێزانینی سوریای بۆ بڕیارەکەی قەیس سەعید سەرۆک کۆماری تونس دەربڕی لەپێناو بەرزکردنەوەی ئاستی نوێنەرایەتی دیپلۆماسی لە باڵیۆزخانەی تونس لە دیمەشق.

ڕوونیشی کردەوە، لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا سوریا دەستپێشخەری بۆ کردنەوەی باڵیۆزخانەکەی لە تونس دەکات.

لە دیداری نێوانیان باس لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرا، لە بواری دیپلۆماسی و سیاسی و ئابووری و کولتووریدا، هەروەها راوێژی بەردەوام لە بارەی هەموو بابەتێکی پەیوەست بە بارودۆخی عەرەبی و هەرێمی و نێودەوڵەتی لەنێوان هەردوولادا.

ئامادەکردن و داڕشتنەوە: سەعەد یازچی