دیمەشق – نۆرس پرێس
رۆژی چوارشەممە حکومەتی سوریا ئیدانەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا و نوێژخوێن و حاجیانی ناوەوەی دەکات، پاش ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ پێکدادان لە نێوان فەلەستینییەکان و هێزەکانی ئیسرائیل لە گۆڕەپانی مزگەوتی ئەقسا روویداوە.
لەبەیاننامەیەکدا، وەزارەتی دەرەوەی سوریا رایگەیاند، سوریا ئیدانەی هێرشی هێزەکانی ئیسرائیل بۆ سەر نوێژخوێنانی مزگەوتی ئەقسا دەکات، هەروەها بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش لەمەڕ ئەو تاوانانە ئیدانە دەکات.
داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە ئەم کارە قێزەونانەی ئیسرائیل ئیدانە بکات و ڕێوشوێنی پێویست بەرامبەر بە بەرپرسانی ئیسرائیل بگیرێنەبەر، بەو پێیەی کە ئەو تاوانانەی ئەنجام دەدەن یەکسانن لەگەڵ تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی.
هەر لەو چوارچێوەیەشدا جەزائیر و عێراق و سودان ئیدانەی پەرەسەندن و هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا و خەڵکی ناو مزگەوتی ئەقسا دەکەن.