دیمەشق – نۆرس پرێس
ڕۆژی سێشەممە، وەزارەتی دەرەوەی سوریا بەیاننامەیەکی سەبارەت بە هێرشەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا بڵاوکردەوە کە تێیدا هۆشداری لەو هێرش و مەترسییانەی سیاسەتی شەڕانگێزی ئیسرائیل بەرامبەر بە سوریا دەدات کە مەترسییەکان بۆ سەر ناوچەکە بەرەو هەڵکشان رویشتوون .
وەزارەتی دەرەوەی سوریا ڕایگەیاند، لەماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا هێزەکانی داگیرکەری ئیسرائیل هێرشیان کردووەتە سەر ناوچەکانی دیمەشق و دەوروبەری دیمەشق و حومس و گوندەوارەکانی، بەو هۆیەوە دوو هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی تریش برینداربوون سەرباری گەیشتنی زیانێکی زۆری مادی.
لەبەیاننامەکەدا، وەزارەتی دەرەوەی سوریا جەختیشی لەسەر ئەوە کردەوە کە سوریا هۆشداری دەداتە ئیسرائیل ئەم سیاسەتە شەڕانگێزانەیە ناوچەکە بەرەو قۆناغێکی نوێی نائەمنی و ناسەقامگیری بردووە.