بە بۆنەی یازدەهەمین ساڵیادی دامه‌زراندنی “یەپەژە” پێشه‌نگایه‌كی وێنه‌یی شه‌رڤانان نمایشكرا
قامشلۆ – نۆرس پرێس
به‌بۆنه‌ی یازدەهەمین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژنان “یەپەژە”، ده‌سته‌ی ڕۆشه‌نبیری و هونه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری ڕۆژئاوای كوردستان به هاوكاری ده‌سته‌ی په‌روه‌رده و یه‌كێتی ڕۆشه‌نبیران، له ژێر دروشمی ژن ژیان ئازادی پێشه‌نگایه‌كی وێنه‌ی ژنه شه‌رفانه‌كان و شیعریان سازكرد.
پێشه‌نگایه‌كه له ناوه‌ندی محه‌مه‌د شێخۆی شاری قامشلۆ به نمایشكردنی وێنه شه‌رڤانانی ژن و بۆمه‌له‌رزه‌كه‌ی ڕۆژئاوای كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، و شێعره‌كانیش له‌لایه‌ن ڕۆشه‌نبیرانی ڕۆژئاوای كوردستان خوێندراونه‌وه كه باسیان له ئازایه‌تی ژنانی كورد ده‌كرد.
فریال چۆلی، ئەندامی دەستەی ڕۆشنبیری هه‌رێمی جه‌زیرا، و ئەندامی دەستەی ڕێکخستنی پێشه‌نگاكه، بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، “وەک ئەنجومەنی په‌روه‌رده‌یی و دەستەی ڕۆشنبیری و یەکێتیی توێژەرانی کۆمەڵایەتی، به‌بۆنه‌ی ده‌یه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی هێزه‌كانی یه‌په‌ژه ئه‌و چالاكییه‌مان ڕێكخست.
فریال باسی لەوەشکرد، “ئەو وێنانەی كه نمایشكراون 50 وێنەن و به 3 بەشدا ڕێکخراون، بەشی یەکەم وێنەکان باس له دەربارەی به‌رخودانی یەپەژە ده‌كه‌ن، بەشی دووەمیش باس له دایكی كورد ده‌كات “. و به‌شی سێیه‌میش باس له ئازاره‌كانی زیانلێكه‌وتووانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ڕۆژئاوای كوردستان ده‌كات.
باسی له‌وه‌شكرد کە ” نمایشەکە 3 ڕۆژه به‌رده‌وامه، یەکەم ڕۆژی لە شاری دێرك بوو كه له 1ی نیسان ده‌ستی پێكرد، دووه‌م ڕۆژیش له شاری دربێ سیێ نمایش كرا، ئه‌مڕۆش هاتوینه‌ته شاری قامشلۆ، تا ئه‌م یاده بكه‌ینه‌وه.
ڕاشیگه‌یاند، “بێگومان ئەم چالاکییە ته‌نها بۆ ژنان ده‌بێت كه بێن هونه‌ری خۆیان پێشكه‌ش بكه‌ن، تا به هونه‌ره‌كانیان پشتیوانی له شه‌رڤانای یه‌په‌ژه بكه‌ن.