دووبارە واشنتۆن هۆشداری دەدات… ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەسەد لە بەرژەوەندی کەسدا نییە
دیمهشق – نۆرس پرێس
جۆن کێربی، بەڕێوەبەری پەیوەندییە ستراتیجییەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی، ڕۆژی دووشەممە رایگەیاند کە “ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا لە بەرژەوەندی کەسدا نییە”.
کێربی لە لێدوانەکانیدا لە میانی کۆنفراسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە سوریا دەڵێت: “هیچ شتێک لە بارودۆخی سەربازانی ئەمریکی لەم وڵاتەدا نەگۆڕاوە”.
روونیشی کردەوە کە “سەربازانی ئەمریکی بە شێوەیەکی یاسایی لە سووریا کار دەکەن بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئاسایشی نەتەوەیی”.
وە ئەو بەرپرسە ئەمریکییە ئەوەشی گوت کە: “سەرۆکی ئەمریکا دەسەڵاتی یاسایی پێویستی هەیە بۆ ئەوەی پاراستنی سەربازەکانی و مانەوەیان”. ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەم دۆخە نەگۆڕاوە.
ئەمە لەکاتێکدایە کە کەمتر لە هەفتەیەک کێربی لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی کەناڵی تەلەڤیزیۆنی سی بی ئێس رایگەیاند کە، جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا “دەسبەجێ و بوێرانە” وەڵامی هێرشەکانی سەر دامەزراوە سەربازییەکانی ئەمەریکای لە سوریا داوەتەوە و راشیگەیاند، بایدن سوورە لەسەر هێشتنەوەی سەربازانی ئەمەریکا لە سوریا.