ئەمریکا: بەرپرسی هێرشەکانی سەر ئەوروپامان کوشت

دیمه‌شق – نۆرس پرێس

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ئاشکرایکرد کە سەرکردەیەکی گرنگی داعشیان لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە سوریا کوشتووە.

 ئەمڕۆ سێشەممە، 4ی نیسانی 2023، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند کە هێرشێکی تاکلایەنەی لە سوریا ئەنجامداوە، سەرکردەیەکی داعشی کوشتووە ناوی ئەو سەرکردەیە، خالید ئەحمەد جبورییە، کە بەرپرسیار بووە لە پلاندانان بۆ ئەنجامدانی تەقینەوە و هێرشەکانی نێو خاکی وڵاتانی ئەوروپا.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، هێرشەکە لە رۆژی دووشەممە، 3ی نیسان ئەنجامدراوە.

لە  شەوی 26 لەسەر 27ی تشرینی یەکەمی 2019دا، لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی ئەمریکا لە گەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات لە پارێزگای ئیدلب لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا، یەکەمین سەرکردەی داعشیان بەناوی ئەبوبەکر بەغدادی کوشت.

لە مانگی شوباتی ساڵی 2022، ئەمریکا کوژرانی جێگری بەغدادی کە ناوی ئەبو ئیبراهیم قوڕەشی بوو ڕاگەیاند، ئەوەش  لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی دەستەی تەحریر شام (بەرەی نوسرا) بوو لە ئیدلیبی سوریا.

لە مانگی تەمموزی ئەمسال جاریکی دیکە ئەمریکا ڕایگەیاند، کە لە  هێرشێکی ئەسمانی لە رێگەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکەوە، سێهەم خەلیفەی داعش لە سوریا بەناوی ماهیر عەکال کوشتووە.