لوبنان هەر جۆرە هاوکارییەکی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی سوریا ڕەتدەکاتەوە
دیمەشق – نۆرس پرێس
ڕۆژی دووشەممە، هیکتۆر حجار وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی لوبنان، هەر جۆرە میکانیزمێکی هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکانی بۆ پەنابەرانی سوریا ڕەتکردەوە کە ئەگهر لوبنانییەکانیش نەگرێتەوە.
ئەو وتانەی حجاڕ لە میانەی دیدارێکدا هاتووە کە لەگەڵ بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ تاوتوێکردنی پرسی زیادکردنی هاوکاری بۆ پەنابەرانی سووری لە لوبنان کراون.
وەزیری لوبنان جەختی لە ڕەتکردنەوەی هەر پێشنیارێک کرد کە دادپەروەری و یەکسانی نێوان لوبنانییەکان و سورییە ئاوارەبووەکاندا سەرچاوە نەگرێت.
ناوبراو ئاماژەی بە گرژیی نێوان لوبنانییەکان و سورییە ئاوارەبووەکان کرد و ئاماژەی بەو بارگرانییە گەورەیە کرد کە زیاتر لە یازدە ساڵە گەلی لوبنان لە ئەنجامی ئاوارەبوونی خەڵکی سوریادا تووشی بووە.
ناوبراو باسی لە بارودۆخی ئابووری ئێستای لوبنان کرد، لەوانە مانگرتنی بەردەوامی فەرمانبەرانی کەرتی گشتی، کێشەی مووچەکانیان، ناجێگیری نرخی دراو، هەروەها ئەو هەوڵانەی کە داوای چارەسەری خێرا بۆ یارمەتیدانی گەلی لوبنان دەکەن.
حجار لە کۆتایی مانگی ئازاردا لە میانەی کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ جانیز لینارچیج کۆمیساری بەڕێوەبردنی قەیرانەکانی یەکێتی ئەوروپا، داوای کرد کە بەدوای چارەسەری جددیدا بگەڕێن بۆ پرسی پەنابەرانی سوریا، بە ئامانجی گەڕاندنەوەیان بۆ سوریا یان نیشتەجێکردنیان لە وڵاتی سێیەمدا.