سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا دەکات
هەولێر – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ دووشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ژەنیراڵ ماتیۆ ماکفەرلین فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکارییەکان و بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە تاوتوێ کران.
جەخت لە گرنگیی بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی هێزی پێشمەرگە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پەرەپێدانی پەیوەندیی و هەماهەنگیی نێوان پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان کرا.