شارۆچکەیەکی ئەڵمانیا بە زۆرینەی دەنگ سەرۆک شارەوانییەکی هەڵبژارد کە گەنجێکی سورییە
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ دووشەممە، ڕۆژنامەی دویتچەفێلی ئەڵمانی بڵاویکردووەتەوە، کە ڕەیان شبلی پەنابەری سوری وەک سەرۆکی شارەوانی ئۆستەلسهایم هەڵبژێردرا.
ئەو گەنجە 29 ساڵە بەرپرسیارێتی شارۆچکەکە دەگرێتە ئەستۆ کە ژمارەی دانیشتووانی دوو هەزار و 500 کەس دەبێت و دەکەوێتە ویلایەتی بادن فورتمبیرج.
بەگوێرەی ئەو ڕۆژنامە ئەڵمانییە، شبلی سەرەڕای ئەوەی کە ئەندامی پارتی سەوزی ئەڵمانیا بووە، بەڵام وەک کاندیدێکی سەربەخۆ خۆی کاندید کردووە.
لەڕاپرسیەکەی رۆژی یەکشەممەدا هاتووە کە شبلی 55.1 خای بەدەستهێناوە کە دەکاتە 40% کۆی دەنگەکانی ڕاپرسییەکەی ڕۆژی یەکشەممە.
رەیان شبلی سەرۆکی نوێی شارەوانی و پەنابەری سوری، لە تەمەنی 21 ساڵیدا سوریای بەجێهێشتووە و لە ساڵی 2015 دا گەیشتووەتە ئەڵمانیا.
ئەو رۆژنامە ئەڵمانییە ئاماژەی بەوەشدا، پێدەچێت شبلی یەکەم سەرۆکی شارەوانی ئەو شارۆچکەیە بێت کە بەڕەچەڵەک سورییە، تەنانەت ڕەنگە یەکەم کاندیدیش بێت.