ناوەندی نیشتمانی بوومەلەرزە لە سوریا ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێردا 13 بوومەلەرزە ڕوویانداوە
دیمەشق – نۆرس پرێس
رۆژی یەکشەممە ناوەندی نیشتمانی بومەلەرزەزانی لە سوریا، رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێردا 13 بوومەلەرزەی لاواز و مامناوەند تۆمارکراون.
سەنتەرەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، وێستگەکانی تۆڕی چاودێری بومەلەرزەزانی نیشتمانی تا کاتژمێر 7:46 خۆلەکی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، بوومەلەرزەیەکی لاواز بەدووری 10 کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژهەڵاتی لازقیە، و 6 بوومەلەرزەش لە ئیسکەندەرون تۆمارکردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوو لە کۆی ئەو 6 لەرزینە مامناوەند بوون و کەنارەکانی قەزای ئەسکەندەرونەی گرتووەتەوە و چوارەکەی تریش لاواز بوون.
لە لوبنان و فەلەستین دوو بوومەلەرزەی لاواز و لە تورکیاش چوار بوومەلەرزەی لاواز روویانداوە.