حەما – نۆرس پرێس
ڕۆژی یەکشەممە، دوو کەس بەهۆی تەقینەوەی مینێک گیانیان لەدەستدا کە پێدەچێت پاشماوەی رێکخراوی داعش بووبێت لە ناوچەی سلمییە لە گوندەوارەکانی ڕۆژهەڵاتی حەما.
سەرچاوەیەکی ناوخۆیی بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، مینێکی بەجێماوی داعش لە ناوچەی دویزین، لە باشوری ڕۆژهەڵاتی شاری سلمییە لە گوندەوارەکانی حەما تەقیوەتەوە، لە ئەنجامدا دوو کەسی کردە قوربانی.
لە 2ی ئادار لە ئەنجامی هێرشێکی ئەندامانی ڕێکخراوی داعش سێ کەس لە هەمان ئەو ناوچەیە کوژراون لەکاتێکدا ئەو کەسانە سەرقاڵی کۆکردنەوەی پاشماوەکان بوون.
جێی باسە بە سەدان سوری لە چەند ناوچە و بیابانێکی سوریا لە ئەنجامی پاشماوەکانی شەڕ و پشتگوێخستنی دەسەڵاتداران بۆ پاککردنەوەی پاشماوەکانی ئەو ناوچانە گیانیان لەدەستداوە.