پڕۆژە یاسای بودجە ئاراستەی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كرا

هەولێر – نۆرس پرێس

ڕەشنووسی یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رەوانەکراوە.

ئەمرۆ یەکشەممە، لەبەیاننامەیەکدا نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، کە موحسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕەشنووسی یاسای بودجەی فیدراڵی ئاراستەی لیژنەی دارایی پەرلەمان كردووە.

لەو بەیاننامەیەدا مەندەلاوی داوای کردووە کە لیژنەی دارایی گفتوگۆكانی خێراتر بكات بۆ ئەوەی لە نزیكترین دانیشتندا پڕۆژە یاسای بودجە بخرێتە بەرنامەی كارەوە.