تەندروستی عێراق: بەهۆی خۆڵبارینەوە 515 حاڵەتی هەناسەتەنگی تۆمارکراون

هەولێر – نۆرس پرێس

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، بەهۆی خۆڵبارینەوە لە ناوچەکانی عێراق زیاتر لە 515 حاڵەتی هەناسەتەنگی تۆمارکراوە و تائێستا هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان تۆمارنەکراوە.

د. سەیف بەدر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، بەهۆی خۆڵبارینەوە لە ناوچەکانی عێراق بنکەکانی وەزارەتی تەندروستی بەغداد و پارێزگاکانی دیکە زیاتر لە 515 حاڵەتی هەناسەتەنگی توندی جیاواز تۆمارکراوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لەژێر رێنمایی د.ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستی، چاودێری تەندروستی پێویست بۆ توشبووان پێشکەش کراوە، هاوکات لەئێستادا زۆربەیان نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

هەروەها جەختیکردەوە، تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی مردن تۆمارنەکراوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەمبۆڵانسەکان بەردەوام لە حاڵەتی ئامادەباشیدان.